ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، لانیكه‌م ٤٨ به‌ندكراوی سیاسی زیندانی “تارانی گه‌وره” به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گوازرانه‌وه بۆ زیندانی ئێڤین.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و به‌ندكراوانه له به‌نده‌كانی ١ بۆ ١٠ی زیندانی “تارانی گه‌وره“ بۆ به‌ندی ٦ی زیندانی ئێڤین گوازراونه‌ته‌وه و له‌م كاته‌دا ڕێگه‌یان پێ نه‌داون له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان په‌یوه‌ندی بگرن. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ زیندانیانی سیاسی به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامینیش بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگهێزرابوون.