ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی شاری بانه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی گه‌ڵاوێژ، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی برینداربوونی كۆڵبه‌ران له چه‌ند كاناڵێكی تلگرامی ئه‌و شاره، هه‌ڕه‌شه‌یان له به‌ڕێوبه‌رانی كردووه كه نابێت هه‌واڵی كۆڵبران بڵاو بكرێته‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی دوو برای كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی بانه، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره گوشارێكی زۆری خستووه‌ته سه‌ر به‌ڕێوبه‌رانی كاناڵه تلگرامییهكانی “ڕووداو بانه“، “پرسه و سه‌ره‌خۆشیه‌كانی بانه” و “بانه ٢٤” و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه كه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی كۆڵبه‌ران بڵاو بكرێته‌وه.