دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “موحسێن عەزیزی و خۆشناو عەینی“، هەریەک بە دانانی بارمتەی 200 ملیۆن تمەنی بە شێوەیەک کاتی تا كۆتایی پرۆسه‌ی دادگایی كردنیان لە زیندانی شاری شنۆ ئازاد کران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو دوو كه‌سه لە ڕێکەوتی 22ی پووشپەڕ، بە بێ نیشاندانی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ڕژیمه‌وه دەسبەسەر و لە ڕێکەوتی 30ی هه‌مان مانگ، پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی شاری شنۆ گوازاونه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەو دوو كه‌سه کراوه، لەبەر دەست نییە.