كرێكارانی ڕێگای ئاسنی هۆرمۆزگان ڕۆژی شه‌ممه ١ی گه‌ڵاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان و دۆخی ناله‌باری ژیانیان كۆ بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و كۆبوونه‌وه‌دا كرێكارانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون و ڕایانگه‌یاندووه، ماوه‌ی چه‌ند مانگه پێدانی مافه‌داراییه‌كانی دیكه‌یان له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شێركهتهوه به‌ته‌واوه‌تی پشتگوێ خراوه. جێگای ئاماژه‌یه هه‌تا ئێستا كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕییوه به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.