کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان لەدەستدان وبرینداربوونی پێنج کەس لە خانەقین

ڕۆژی شەممە ١ی گه‌ڵاوێژ، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی یارییە ئاگرینەکان لە شارۆچکەى خانەقین، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، تەرمی ئەو دوو کەسە ڕادەستی پزیشکی یاسایی کراوە و بریندارانی ڕووداوەکەش بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارۆچکەیە گوازراونەتەوە. جێگای ئاماژەیە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری کەوتنەوەی ئەو ڕووداوە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نەکراوە.