كاتژمێر ٥ و ١٥ خوڵه‌كی ڕۆژی شه‌ممه ١ی گه‌ڵاوێژ، فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه دووجار سنووری گوندی “مەرانێ“ی سه‌ر به ئوستانی دهۆکیان بۆردوومان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی لای خەڵکی گوندەکە دروستکردووە. جێگای ئاماژه‌یه ئەو بۆردوومانەی فڕۆکەكانی ده‌وڵه‌تی تورکیه لەکاتێکدایە کە سوپای ئه‌و وڵاته له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا شوێنێکی گەشتیاریان له سنووری زاخۆ تۆپباران کرد و بەهۆیەوە 9 گەشتیار گیانیان لەدەستدا و ٢٦ی دیکەش بریندار بوون.