کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە سنووری بانە

برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە سنووری بانە 1 2

به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی كۆڵبه‌ر نیوز، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “محەممەد خودایار“ تەمەن ٤٦ ساڵ دوو حەفتە پێش لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە هۆی کەوتنە سەر “سیم خاردار” بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازراوەتەوە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١٣ی پووشپەڕ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “هەنگەژاڵی بانه‌  لە کاتێکدا هێزە چەکدارەکانی سەر سنوور شوێنیان کەوتوون به‌سه‌ر سیم خارداردا كه‌وتووه‌ و بە سەختی بریندار بووە. شایانی باسە کە “محەممەد خودایار“ خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.