کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی یه‌زد

له‌ سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی یه‌زد 4

سزای سێدارەی سێ بەندکراو بە ناوەکانی “ڕوباب دانایی، ئەمیر ئۆجاقی و حەیدەر هەیبۆزادە” کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی به‌ئەنقەست و بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕی لە زیندانی ناوەندیی شاری یەزد جێبەجێ کرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەمیر ئۆجاقی خەڵکی کرماشان بووە و ٦ ساڵ پێش لە شاری “مێهریزی سەر بە ئوستانی یەزد دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ڕوباب داناییخەڵکی یەزد وحەیدەر هەیبۆزادە”  خەڵکی شاری زابۆل  بە تۆمەتی کوشتنی به‌ئەنقەست سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو.