ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕ، دوو لاوی خەڵکی کوهدەشتی لوڕستان بە ناوەکانی “عەلی محەممەد قەلەندەری” تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی گوندی “بلوان” و “ئەمیر حسێن ئازادبەخت” تەمەن ١٧ساڵ خەڵکی گوندی” چنارخواروو” سەر بە شاری شاری کۆهدەشتی لوڕستان، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
جێگای ئاماژەیە، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەو دوو لاوە لەبەردەستدا نییە و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند کچ و کوڕێکی گەنج لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
