ئێوارهی ڕۆژی پێنجشهممه بۆ جارێکی دیکە فڕۆكه جهنگییهكانی دەوڵەتی تورکیە بۆردومانی سنووری ئامێدیان له باكووری ئوستانی دهۆک كرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو شوێنانەی کە بۆردومان کراون دەکەونە ناو زنجیرە چیای مەتینا لەنزیک گوندی “کۆهەرزیی” سەر بە ناوچەی ئامێدی و هەتا ئێستا لە سەر زیانەکانی ئەو بۆردوومانە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە چوارشەممە، تۆپخانەکانی سوپای تورکیە هاوینەهەواری “پەرەخیان لە ئیدارەی زاخۆی سەر بە ئوستانی دهۆک بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا ٩ گەشتیاری عێراقی گیانیان لەدەستدا و ٢٣ دیکەش برینداربوون کە لە نێویاندا ژن و منداڵ هەبوو.