کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ٣۲ كه‌س به‌هۆی هێرشی توركیا بۆسه‌ر سنووری زاخۆ

كوژران و برینداربوونی ٣٥ كه‌س به‌هۆی هێرشی توركیا بۆسه‌ر سنووری

ڕۆژی چوراشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، تۆپخانەکانی تورکیا هاوینەهەواری گوندیپەرخلە سنووری ناحیەیدەرکاری سەر بە قەزای زاخۆیان بۆردومانکرد و به‌هۆیه‌وه‌ 9 گه‌شتیار گیانیان له‌ده‌ستدا و 23 كه‌سی دیگه‌ش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان سەرجەم کوژراو و بریندارەکان گەشتیاری عەرەبن و لە پارێزگا جیاوازەکانی باشووری عێراقه‌وه‌ بۆ گه‌شتكردن هاتبوون. بەهۆی بەهێزی بۆردومانەكه‌وە بەشێک لە بریندارەکان دەست و قاچیان لەدەستداوە و گوازاونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی زاخۆ و دهۆك و بڕیاره‌ نەشتەرگەریان بۆ ئەنجام بدرێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌مۆقته‌دا سه‌در  ومحه‌ممه‌د حه‌لبووسیله‌ سه‌ر هێرشه‌كه‌ی دوێنێ هۆشدارییان دایه‌ توركیا و داوایان له‌ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عێراق كرد كه‌ فڕۆكه‌خانه‌ و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا دابخه‌ن.