ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی زیندانه‌كانی تاران ڕایگه‌یاند: ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین بۆ زیندانی ئێڤینی تاران گوازراونه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، زیندانیانی سیاسی كاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆ له ڕێگه‌ی ئۆتوبووسێكه‌وه گوازراونه‌ته‌وه بۆ زیندانی ئێڤین. سه‌رچاوه‌كان باس له دابینكردنی به‌ندی ٢ی زیندانی ئێڤین كه پێشتر شوێنی كه‌ره‌نتینه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا بووه، بۆ زیندانیانی سیاسی ده‌كه‌ن، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه هێشتا هیچ شوێنێكی تایبه‌ت بۆ كه‌ره‌نتینه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌به‌رچاو نه‌گیراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕێكه‌وتی ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، هه‌واڵی تووشبوونی چوار به‌ندكراو به نه‌خۆشی “سیل” له زیندانی قه‌رچه‌ك بڵاوكرایه‌وه و به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه به‌رپرسانی زیندان ناچاربوون تێستی نه‌خۆشی “سیل” له ٤٠ به‌ندكراوی ئه‌و زیندانه بگرن.