به ێی ڕاگه‌یاندنی ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی سیستان و به‌لووچستان، زیاتر له ١٤٨ هه‌زار خوێندكار به هۆكاره‌كانی هه‌ژاری، نه‌بووی ئیمكاناتی په‌روه‌رده و نیشته‌جێبوونیان له ناوچه په‌راوێزخراوه‌كان، وازیان له خۆێندن هێناوه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی سیستان و به‌لووچستان، زۆربه‌ی ئه‌و خۆێندكارانه به هۆكاره‌كانی هه‌ژاری و ده‌ستته‌نگی بنه‌ماڵه‌كانیان، هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا، خراپی ڕێگه‌ی هاتووچۆی گونده‌كان، كه‌می ئیمكاناتی په‌روه‌رده و كه‌مبوونی كلاسی ده‌رس و مه‌دره‌سه وازیان له خوێندن هێناوه و به‌شێكیان بوونه‌ته منداڵی كار.