کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی ئێران و ڕووسیه‌ و توركیه‌له‌شاری تاران

دیدار سران دول ایران، ترکیه و روسیه در تهران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٨ی پووشپه‌ڕ، لوتكه‌ی سێ قۆڵی سه‌رۆكانی ھه‌ر سێ وڵاتی ئێران و ڕووسیه‌ و توركیه‌ له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌گه‌ری ھێرشی توركیه‌ بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان باسی سه‌ره‌كی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،ئیبراھیم ره‌ئیسیسه‌رۆك كۆماری ڕژیم له‌ كۆشكی سه‌عد ئابادی تاران پێشوازی له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیه‌ و ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیه‌ كرد و بارودۆخی سیاسیی سوریه‌ به‌گشتی و ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ بۆ ھێرشكردنه‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و دواین پێشھاته‌كانی جه‌نگی ئۆكراین له‌ باسه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ سێ قۆڵییه‌ بوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ ده‌وڵه‌تی توركیه‌ خوازیاری دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ قووڵایی ٣٠ كیلومه‌تر له‌ ڕۆژئاوای كوردستانه‌ كه‌ ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ داگیركردنی زیاتری خاكی ڕۆژئاوای كوردستانه‌.