کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چارەنووسی دانیشتوویەکی شاری پیرانشار پاش ١٢ ڕۆژ لە دەسبەسەرکران

ناڕوونی چارەنووسی دانیشتوویەکی شاری پیرانشار پاش ١٢ ڕۆژ لە دەسبەسەرکران

پاش ١٢ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی دانیشتوویەکی شاری پیرانشار بەناوی “یوونس نەوخا” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە، هەتا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕ دەسبەسەر کراوە، براوەتە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ و هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە. جێگای ئاماژەیە سەرەڕای ئەوەیکە بنەماڵەی نەوخا سەردانی ناوەندە ئەمنییەتی و دادوەرییەکانی ورمێیان کردووە، ئەو ناوەندانە لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو کەسە خۆیان بواردووە.