لاوێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی “بنیامین سەبزی” تەمەن ٢١ ساڵ کە لە شاری کرماشان سەرقاڵی تێپەڕاندنی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی بوو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕ، لە شوێنی خزمەتی زۆرەملێی خۆی لە شاری کرماشان خۆی هەڵواسیوە و هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەم سەربازە لە بەر دەستدا نییە. جێگای ئاماژەیە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر سەرباز، بە هۆی گوشاری دەروونی و ماددیەوە کە لە ماوەی خزمەتی زۆرەملێیدا تووشی دەبن، کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن.