کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی دوو کاسبکار بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان لە بانە

برینداربوونی دوو کاسبکار بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان لە بانە

ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی مانگی پووشپەڕ، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكیتۆیۆتالە پردیبۆیەنی خوارووی سەر بە شاری بانە، دوو کاسبکار برینداربوون.

بە پێی زانیارییه‌كان، ئەو دوو کاسبکارە باریان پێ بووە و ئۆتۆمبێله‌كه‌ لە پردیبۆیەنی خواروووەرگەڕاوە و هه‌ردوو سه‌رنشینه‌كه‌ی به‌سه‌ختی برینداربوون كه‌ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بانه‌ كراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێری ڕابردوودا به‌هۆی ڕاودوونانی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری بانه‌، ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی كۆڵبه‌ران وه‌رگه‌ڕابوو و به‌هۆیه‌وه‌ ١٥ كه‌س برینداربوون كه‌ باری ته‌ندرووستی یه‌كێكیان ناجێگیره‌.