کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی سێ لاو به‌هۆی نوقبوون له‌به‌ندئاوی “باداملوو”ی میاندووئاو

گیان له‌ده‌ستدانی سێ لاو به‌هۆی نوقبوون له‌به‌ندئاوی باداملووی میاندووئاو

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ،سێ لاوی ته‌مه‌ن ١٢ ه‌ ١٣ و ١٦ ساڵ له‌ به‌ندئاویباداملووی میاندووئاو نۆقم بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ لاوه‌ بۆ مه‌له‌كردن ڕوویان له‌و به‌ندئاوه‌ كردبوو كه‌ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌ر له‌ هێزه‌كانی فریاكه‌وتن ته‌رمه‌كانیان له‌ ئاو هێناوه‌ته‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ و گواستوویاننه‌وه‌‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری میاندووئاو. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هه‌ر ساڵ له‌ كاتی هاویندا به‌ ده‌یان لاو به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ته‌فرێحی ئه‌من له‌ نزیك ڕووبار و به‌ندئاوه‌كان نوقمی ئاو ده‌بن و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.