کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوشتنی ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ داڵاهووی كرماشان

كوشتنی ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ داڵاهووی كرماشان 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 26ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژنێکی ته‌مه‌ن ٤٦ ساڵی خەڵکی شارۆچکەی “گاوارە“ی سەر بە شارستانی “داڵاهوو” لە ئۆستانی کرماشان بە ناوی “گوڵجەمین نەجەفی“، لەلایەن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ و به‌ بیانووی ئه‌وه‌یكه‌ منداڵی كوڕی نابێت به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌ كۆژرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “گوڵجەمین نەجەفی” کە خاوه‌نی سێ کچ بووە، بە بیانووی ئەوەی کە منداڵی کوڕی نەبووە بەردەوام لەلایەن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ بێڕێزی پێکراوە و ئازار دراوە. ناوبراو پاش ئازاری هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵی باوكی، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی “عەلی ئاقا ڕەزایی” ده‌چێته‌ ماڵی خه‌زووری و “گۆڵجه‌مین” ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ بۆ ماڵ و له‌وێ ده‌یكوژێت. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، “عه‌لی ئاقا” بۆ به‌ڵاڕیدا بردنی هۆكاری مردنی هاوژینه‌كه‌ی، ته‌رمه‌كه‌ی ده‌باته‌ شوێنێكی چۆڵ و به‌ ئۆتۆمبێل به‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌یدا ده‌ڕوات و به‌ پۆلیسی وتووه‌ كه‌ “گۆڵجه‌مین” له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی فڕیداوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ستداوه‌.