ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، لایه‌نگرانی “مۆقته‌دا سه‌در” دژبه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەو فایله دەنگیەی “نووری مالکی” کە دژی هاوپەیمانی سەدرییەکان قسەی کردبوو، ڕژانە سەر شەقام و داوای دەستبەسەرکردنی مالکییان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هەموو عێراقییەکان بە هاشتاگی “سهللێم نه‌فسه‌ك مالكی” دەستیانکردووە بە دژایەتی له‌گه‌ڵ “نووری مالکی” و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و داوای ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ناوبراو ده‌كه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش فایلێكی ده‌نگی “نووری مالكی” بڵاوكرابووه‌وه كه تێیدا داوا ده‌كات له میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی هێرش بكه‌نه سه‌ر “مۆقته‌دا سه‌در” و لایه‌نگره‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناویان ببه‌ن. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و فایله ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له وڵاتی عێراق و وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی به‌دوای خۆیدا هێنا و “نووری مالكی” ناچاربوو عێراق بۆ یه‌كێك له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان‌ی كه‌ندئاو به‌جێ بێلێت.