زیاتر له ١٨٠ كرێكاری كارخانه‌ی “موبڵ سازی ماندگار” له شاره‌كی سه‌نعه‌تی شهمس ئاوای باشووری تاران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك خوازیاری ده‌ستبه‌كار كردنه‌وه‌ی كاری ئه‌و كارخانه‌یه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ له ئاكامی ڕووداوێكدا ئه‌و كارخانه‌یه به‌ته‌واوه‌تی له نێو ئاگردا سووتا و ئه‌مه‌ش بووه هۆی بێكار بوونی كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه. جێگای ئاماژه‌یه كرێكارانی ناڕازی له‌و كۆبوونه‌وه‌دا داوایان له به‌رپرسانی ڕژیم كردووه كه له نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و كارخانه‌یه هاوكاریان بێت كه بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.