کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “ڕۆژین سەفەری” تەمەن ١٥ ساڵ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕ له گوندێكی سه‌ر به‌و شاره کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕۆژین سەفەری” خەڵکی گوندی “کۆڵسەی“ سەر بە شاری جوانڕۆیە و بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە. پاش ئاگادار كردنه‌وه‌ی لایه‌نی پێوه‌ندیدار تەرمی ئەو کچە مێرمنداڵە بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ڕەوانەی پزیشکی دادی کرماشان کراوە. به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی كوردستان، له ماوه‌ی چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا لانی کەم ٨ کچی ژێر ١٨ ساڵ لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە.