ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، سوپای تورکیە بە هاوکاری میلیشیاکانی گوندەکانی “سەیدا، دبس، هۆشان و خالیدیەی عەین عیسایان و ئاقیبە–ی سەر بە شارۆچکەی شێراوایان لە کانتۆنی عەفرین تۆپباران کرد.
جێگای ئاماژەیە تاوەکو ئێستا لەبارەی زیانەکانی ئەو تۆپبارانەوە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە و لە هەمان ڕۆژدا میلیشیاکانی دەوڵەتی تورکیە لە گوندی “قوژومی” ناوچەی جندرێسی کانتۆنی عەفرین” کەسێکیان بە ناوی “عەلی ئەحمەد ڕەشۆی” تەمەن ٢٧ ساڵ ڕفاندووە و چارەنووسی نادیارە.