کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ قایه‌قی سوخت به‌ره‌كان له‌ هۆرمۆزگان

تیراندازی ماموران به سوی قایق های

تیراندازی ماموران به سوی قایق های

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌ ده‌ر‌یاوانییه‌كانی به‌نده‌ری كه‌رگان له‌ ئوستانی هۆرمۆزگان به‌ ره‌و قایه‌قی سوخت به‌ره‌كان له‌م به‌نده‌ره‌ ته‌قه‌یان كردووه‌ و دواتر قایه‌قه‌كانیان ئاگردا.

به‌ وته‌ی شایه‌ت حاڵان، سێ قایه‌قی كه‌ سوته‌مه‌نی هاتووچۆ پێ ده‌كه‌ن له‌ نزیكی لێواره‌ی ئه‌م به‌نده‌ره‌ به‌ گومانی گواستنه‌وه‌ی قاچاخی سوته‌مه‌نی درانه‌ به‌ر ته‌قه‌ی هێزه‌ ده‌ریاوانییه‌كان. به‌ دوای ئه‌م ڕووداوه‌، خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و هێزه‌كانی ڕژیم به‌ مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی ناڕازییان ته‌قه‌یان لێ كردن.