ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی شاره‌كانی ئیلام و كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانی سه‌راسه‌ری خانه‌نشینكراوانی ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژی به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ئیلام و كرماشان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و ڕێپێوان له شه‌قامه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، دروشمی “نابۆ زۆڵم و زۆر“یان وته‌وه و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حه‌قده‌ست و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.