کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی مورغدارانی ئێران له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی جیهادی كه‌شاوه‌رزی له‌ تاران

كۆبوونه‌وه‌ی مۆرغدارانی ئێران له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی جیهادی كه‌شاوه‌رزی

كۆمه‌ڵێك له‌ مورغدارانی ئێران ڕۆژی شه‌ممه‌ 25ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی وه‌زاره‌تی جیهادی كه‌شاوه‌رزی كه‌ بووه‌ته‌ هۆی مایه‌پووچ بوونیان، له‌به‌رده‌م ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به‌ به‌رپرسانی باڵای ڕژیم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست دابیننه‌كردنی خۆراكی ئاژه‌ڵ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت‌ و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ بۆ دیاریكردنی نرخ كه‌ بووه‌ته‌ هۆی زه‌ره‌رمه‌ندبوونیان ده‌ربڕی. به‌وته‌ی ناڕازییان به‌هۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی ده‌وڵه‌ت زیانێكی زۆریان بینیوه‌ و به‌ ته‌واوه‌تی مایه‌پووچ بوون.