ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له درێژه‌ی هێرشی جه‌نایه‌تكارانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ران، پۆلێك كۆڵبه‌ر له سنووری سه‌رده‌شت كه‌وتنه به‌ر ده‌ستڕێژی هێزه‌كانی ڕژیم و كۆڵبه‌رێك به سه‌ختی برینداربوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی ڕه‌زبه‌ر، كۆڵبه‌رێك خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت و دانیشتووی ئاوایی “ده‌رماناوێ” به ناوی “په‌یمان” له شوێنێك به ناوی “په‌له‌كان” له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كرایه ئامانج و به سه‌ختی برینداربوو. شایانی باسه، ناوبراو به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رده‌شت و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه.