کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆچی دوایی پرۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ له‌ سلێمانیی

كۆچی دوایی پرۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا

كۆچی دوایی پرۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی ڕه‌زبه‌ر “دوكتور عیزەدین مستەفا رەسوڵ، لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

‎به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “دوكتور عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ، پرۆفیسۆر و مامۆستاى زانكۆ و سه‌رچاوه‌ى زانیاری و نووسه‌ر و تێكۆشه‌ر و پێشكه‌وتنخواز، له‌ئاستى كوردستان و عێراق و هه‌موو ناوچه‌كه‌یه‌. ناوبراو كه‌سایه‌تییه‌كى ناسراوه‌ له‌ بواره‌ جیاجیاكانى ئه‌ده‌ب و توێژینه‌وه‌ى زانستى و ساخكردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌ ئه‌ده‌بییه‌كان و نووسینى مێژووى ئه‌ده‌بى كوردیدا خاوه‌نى چه‌ندین كتێب و بڵاوكراوه‌ و وتار و دیداره‌”. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، پرۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ  لە ساڵی ١٩٣٤ لە گەڕەکی دەرگەزێن لە شاری سلێمانی لە دایک بووە و خاوەنى چەندین بەرهەمى ئەدەبیە بە زمانەکانى کوردى و عەرەبى.