کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بۆردومانی ناوچه‌ی زاخۆ له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركییه‌

بۆردومانی ناوچه‌ی زاخۆ له‌ لایه‌ن

بۆردومانی ناوچه‌ی زاخۆ له‌ لایه‌ن

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، فڕۆکە جەنگییەکانى تورکییه‌ ناوچەکانى سنورى ناحیەى “مانگێشکى” سەر بە قەزاى زاخۆیان بۆردومان كرد و زیانى ماڵى و سوتانى بەشێکى زۆرى زەوى و زارى هاوڵاتیانى ئەو ناوچەیى لێکەوتەوە.

فڕۆکەكانی تورکییه‌ بە بیانوى بونى گەریلاکانى پەکەکە لەو ناوچەیە، بۆردومانیان دەستپێکرد. لەوبارەیەوە هاوڵاتییەکى ئه‌م گوندە ڕایگه‌یاند، بەهۆى ئەو تۆپبارانانەوە زەوى و زار و باخ و پوش و پاوانى ناوچەکە سوتاون و زیانێکى زۆرى بەدواى خۆیدا هێناوە. هه‌روه‌ها
وتیشی: لە ماوەى دوو ڕۆژی ڕابردوو شەش جار سنورى قەزاى زاخۆ لەلایەن فڕۆکەکانى تورکییه‌وە بۆردومان کراون و ئەوەش بوەتە هۆى ترس و دڵەڕاوکێ خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه‌ و بەهۆى دروستبونى مەترسیى لەسەر ژیانی هاوڵاتیان لە سنورەکە بەهۆى بەردەوامى بۆردومان و تۆپبارانەکانەوە تەنها لەمساڵدا هەشت گوند چۆڵ کراون.