ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سه‌ره‌ڕای زه‌خته ئه‌منییه‌كان، كرێكارانی هه‌فت ته‌په به كۆبوونه‌وه بۆ ١٠هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام خوازیاری هه‌ڵگراندنه‌وه‌ی باقی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی سه‌ره‌ڕای هه‌مووی هه‌ڕه‌شه‌كان، درێژه‌یان به مانگرتن دا و به وتنی چه‌ندین دروشم خوازیاری، ئازاد كردنی ئێسماعیل به‌خشی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسی سازی و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره ده‌ركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون. له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وی ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٧ كه‌س له كرێكارانێك كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا به ته‌واوبوونی قه‌راردادی كاریان كه له هاتنه‌ناو بۆ شوێنی كاره‌كانیان مه‌نع كرابوون، گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كار. ناڕازییان ئێستا خوازیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی “محه‌ممه‌د خه‌نیفه‌ر، ئیمان ئه‌خزه‌ری و عه‌زیم سرخه” بۆ سه‌ركاره‌كانیان بوون.