دادوه‌ری گشتی وڵاتی بیلاڕووس داوای له سه‌رجه‌م دادگاكانی ئه‌و وڵاته كردووه كه كۆتایی به سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی ڕێكخراوه كرێكاریه‌كان و پیشه‌ییه‌كانی ئه‌و وڵاته بێنێت و هه‌ر چالاكییه‌ك له‌و چوارچێوه‌دا به تاوان بناسێنێت و سزای چالاكوانانی ئه‌و بواره بدات.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ركوتی ڕێكخراوه‌كانی كرێكاری سه‌ربه‌خۆ له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی “ئه‌لكساندر لوكاشنكۆ” سه‌رۆك كۆماری بیلاڕووس ڕووی له زیادبوون كردووه و به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌و وڵاته‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه زیاتر له ٢٠ ڕێبه‌ری ڕێكخراوه‌كانی كرێكاری و پیشه‌یی له كۆتایی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ هه‌تا ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ركراون و هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو ڕووبه‌ڕووی هه‌ر جۆره‌چالاكییه‌ك له‌و چوارچێوه‌دا ده‌بنه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه ئامانجی سه‌ره‌كی ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره له لایه‌ن دادوه‌ری گشتی ئه‌و وڵاته، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌ندامانی یه‌كێتی كرێكارانی به‌رق و په‌یوه‌ندییه‌كان و یه‌كێتی ئازادی كرێكارانی پڕۆژه‌یی ئه‌و وڵاته‌یه.