به پێی ڕاپۆرته‌كان، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری ناوچه‌ی بێتووش له ئالانی سه‌رده‌شت، كۆڵبه‌رێك به تووندی برینداربوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە سنووری ئه‌م ناوچه‌یه، هێزەکانی ڕژیم تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر له شوێنێك به ناوی “گاموڵ” کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێك به ناوی “سه‌ید نادر” خه‌ڵكی شاری پیرانشار به تووندی برینداربوو و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مشاره كرا.