به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی جۆزه‌ردان، “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” و “مه‌سعوود نیكخواه” له په‌یوه‌ندییه‌كی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیاندا ڕایانگه‌یاندووه كه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه بۆ به‌ندی ئه‌منییه‌تی زیندانی “ئێڤین“ی تاران گوازراونه‌ته‌وه.
شۆرای هاوئاهه‌نگی مۆعه‌لیمانی ئێران وێڕای مه‌حكووم كردنی هه‌ڵسووكه‌وته نایاساییه‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ چالاكانی سنفی و كرێكاریی، پشتیوانی خۆی له “شه‌عبان محه‌ممه‌دی“، “مه‌سعوود نیكخواه” و “ئهسبكهندهر لوتفی” ده‌ربڕی. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: ئه‌و سێ چالاكه سنفیه دوو ده‌یه‌یه كه ته‌واوی هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆیان خستووهتهگڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئامووزشی بێبه‌رامبه‌ر بۆ منداڵان دابین بكرێت. ئه‌و سێ مۆعه‌لیمه له ڕاستگۆترین و شه‌ریفترین مرۆڤه‌كانی ئێرانن و په‌روه‌نده‌سازییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ناتوانێت ئیراده‌یان بشكێنێت. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر باروودۆخی “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” له شه‌شه‌مین ڕۆژی مانگرتن له‌خواردنیدا له‌به‌رده‌ستا نییه و شۆرای هاوئاهه‌نگی مۆعهلیمان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به به‌رپرسی پاراستنی گیان و ته‌ندرووستی موعه‌لمیانی به‌ندكراو ده‌زانێت.