ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی جۆزه‌ردان، ١١ چالاكی دیكه‌ی سنفی مۆعه‌لیمانی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركران و په‌روه‌نده‌سازی دژ به هاوكاره به‌ندكراوه‌كانیان و بۆ پشتیوانی له “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” وته‌بێژی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سنفی فه‌رهه‌نگیان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجۆمه‌نی سنفی مۆعه‌لیمانی كوردستان و مه‌ریوان، ده‌ستیاندایه مانگرتن له‌خواردن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و مانگرتنه بریتین له: “ئه‌كبه‌ر زه‌ندی” خه‌ڵكی بووشێهر، “مێهران داودیان” خه‌ڵكی تاران، “كه‌وكه‌ب بۆداغی پێگاه” خه‌ڵكی ئیزه، “یاسر ئه‌مینی ئازه‌ر” خه‌ڵكی مهاباد، “فاتمه به‌همه‌نی” خه‌ڵكی ئه‌راك، “سۆله‌یمان عه‌بدی” خه‌ڵكی كوردستان، “سۆهه‌یلا سیاوه‌شی” خه‌ڵكی بووشێهر، “ئهمڕۆڵڵا نه‌سرۆڵڵاهی” خه‌ڵكی شیراز، “هوومه‌ن ده‌شتی” خه‌ڵكی تاران، “محه‌ممه‌د ساڵح شۆكری” خه‌ڵكی كوردستان و “فه‌رهاد ته‌نهایی ڕهشوانلوو” خه‌ڵكی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی.