کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دیداری ژمارەیەک لە مۆعه‌لیمانی کوردستان له‌گه‌ڵ بنەماڵەی “مەجید کەریمی”

شەوی هەینی ١٣ی مانگی جۆزەردان، ژمارەیەک لە ئه‌ندامانی ئه‌نجۆمه‌نی سنفی مۆعه‌لیمانی سەقز و زیویه‌، بە ئامادەبوون لە ماڵی باوکیمەجید کەریمیکە لە ڕۆژی سێشەممە و هاوكات له‌گه‌ڵمەسعوود فەرهیختەئه‌ندامی ئه‌نجۆمه‌نی سنفی مۆعه‌لیمانی ئیسلامشار دەستبەسەر کرابوو، وێڕای ده‌ربڕینی نیگەرانیی خۆیان لە دۆخی تەندروستیی مۆعه‌لیمانی دەستبەسەرکراو، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مەرجیان بوون.

لەو دیدارەدا، هاوکارانیمەجید کەریمیپێداگرییان لەسەر بێتاوانیی مۆعه‌لیمانی بەندکراو بە تایبەتیئەسکەندەر لوتفی،شەعبان محەممەدی،مەسعوود نیکخواه،ڕەسووڵ بۆداغی،مەسعوود فەرهیختەوئەمیرزادەگانکردەوە و خوازیاری ئازادییان بوون. شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژی سێشەممە ١٠ی مانگی جۆزەردان،مەجید کەریمی، ئەندامی ده‌سته‌ی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سنفیی مۆعه‌لیمانی سنە و کەڵاتەرزان، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

-

ئیدامه‌ی كارزای نا بۆ ئێعدام له‌ كانادا،ئاڵمان و ئۆتریش

-

كۆبوونه‌وه‌ی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ زابۆل

-

ناڕه‌زایه‌تی پێرسۆنێلی زانیاری پزیشكی له‌ چابه‌هار

-

ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی توركیا له‌ عه‌فرین

-

برینداربوونی چوار منداڵ له‌ تۆپبارانی ڕۆژئاوای كوردستان

-