ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان، خۆپیشاندانێكی به‌رین دژ بە سیاسەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیه و بەکرێگیراوه‌كانی لە هەموو ناوچە داگیرکراوەکان بەڕێوەچوو و هێزه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌ڕه‌وڕووی خۆپێشانده‌ران بوونه‌وه و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س كوژران و برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشاندانەكه له شاری عه‌فرین و دژی دابین نه‌كردنی خزمه‌تگوزاری، هه‌روه‌ها گرانی به‌های كاره‌با ده‌ستیپێكرد و زۆربه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كانی گرته‌وه. له شاری عه‌فرین خۆپێشانده‌ران له مه‌یدانی كاوه كۆبوونه‌وه و دژی گرووپه ئیسلامگه‌راكان و ده‌وڵه‌تی توركیا دروشمیان وته‌وه به‌ڵام له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كرانه ئامانج و خۆپێشانده‌ران له وڵامدا بینای ئه‌نجۆمه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و شاره‌یان سووتاند. لە شاری “ئیدلب“، خەڵک بەرامبەر به سیاسەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕاپەڕین و داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رته‌شی تورکیایان لە خاكی سوریا کرد. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی “مارع“، “باب” و “جندرێس” خه‌ڵكی ناڕازی ڕاپه‌ڕین و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیا تێكهه‌ڵچوون و چه‌ندین كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و یرینداربوون.