ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی شاری مه‌نجیل، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی كه له به‌شه‌كانی خزمه‌تگوزاری، فه‌زای سه‌وز و ئاگر كۆژینهوه كار ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه زیاتر له ٦ مانگ له ده‌ستپێكی ساڵی نوێ تێپه‌رده‌بێ، جیا له سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، هێشتا جێژنانه و مه‌زایای ساڵی ٩٧یان وه‌رنه‌گرتووه.