ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی نهزهت سه‌وادئاموزی ئوستانی لۆرستان له ناڕه‌زایه‌تیی به قه‌راری ئاموزش و په‌روه‌رش سه‌باره‌ت به ده‌ركردنیان له‌سه‌ر كار، كۆبوونه‌وه.
مۆعه‌لیمانی ناڕازیی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌ڵێن، به دوای تێپه‌ربوونی ٨ ڕۆژی له ده‌ستپێكی ساڵی تهحسێڵی، ئاموزش و په‌روه‌رش ده‌ی هه‌وێت، مۆعهلیمان به بیانووی پێویست نه‌بوون، له‌سه‌ر كار ده‌ر بكات. ئه‌م مۆعه‌لیمانه پێشتریش چه‌ندین جار له ئاست دانه‌مه‌زراندنیان له وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش و بیمه نه‌بوونیان و هه‌روه‌ها بارودۆخی كاریان ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه دابوو.