بەپێی ڕاپۆرتهكان، داخوازیی گواستنەوەی بهندكراوێك بە ناوی “فەخرەدین ئاسریس”، خەڵکی شاری شنۆ، بۆ زیندانی شوێنی لەدایکبوونی ڕەت کرایەوە.
ناوبراو لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، لە مافی مورەخەسی بێبەرییە. له ماوهی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، داواکاریی گواستنەوەی ئەو بهندكراوه سیاسییە بۆ زیندانی شاری نەغەدە ڕەت کراوەتەوە. شایانی باسه، ناوبراو لە لایهن دادگای ورمێ، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیم، بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری و پاش ناڕەزایەتی دەربڕین بەو حوکمە، حوکمی ناوبراو لە دادگای پێداچوونەوەی شاری ورمێ، بە سێ ساڵ زیندانیی تەعزیری، کەم کرایەوە. جێگیه وهبیرهێنانهوهیه، هاوینی ساڵی ٩٦، ئەو بهندكراوه لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانهوه لە شاری شنۆ دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی زیندانی ئیتلاعاتی سپای شاری ورمێ کرا.