ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی هه‌فت ته‌په بۆ ٨مین ڕۆژی به‌رده‌وام له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركردنی ٢٠ كه‌س له هاوكاره‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ٤٠ كه‌س له‌م كرێكارانه له ڕێگه‌ی ته‌له‌فونییه‌وه بۆ ئیداره‌ی ئێتلاعاتی شاری شوش بانگهێشت كراون كه ده‌بێ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه خۆیان به‌م ناوه‌نده ئه‌منییه بناسێنن. له هۆكاری بانگهێشتی كرێكاران و تومه‌ته‌كانیان زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نیه.