له ئه‌وه‌ڵی مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه قۆناخی نوێی مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په ده‌ستی پێكردووه. كرێكاران به كۆبوونه‌وه و ڕێپێوان له ده‌ورووبه‌ری ئه‌م شیركه‌ته و پێشكه‌ش كردنی وتار و وتووێژ له‌گه‌ڵ میدیاكان، له‌سه‌ر سێ خواستی سه‌ره‌كیی خۆیان واته گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكارانیان بۆ سه‌ر كار، ئازادیی ئیسماعیل به‌خشی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی پێداگریان كرد. ده‌سپێكی دووباره‌ی مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په له دوای مانگرتنی ساڵی ڕابردوویانه‌وه، خه‌باتی ئه‌وانی كردووه‌ته ناوه‌ندی ئاڵوگۆڕی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له ئێران. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نییه كه له گرینگی خه‌باتی شكۆداری كرێكارانی فوولادی ئه‌هواز، هێپكۆ، ئازهراب، واگۆنی پارس، پێترۆشیمیهكان و هه‌زاران ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاری له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا به‌ڕێوه‌چوو كه‌م بێته‌وه. له ڕاستیدا به‌رینایی ئه‌م خه‌باته، دیمه‌نی بزووتنه‌وه‌یه‌كی ڕانه‌وه‌ستاو و پڕ جم و جۆڵی كرێكاری نیشان ده‌دات. هه‌ر بۆیه ده‌توانین بڵێین كه بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، به تایبه‌ت له دوای ئاخێزی به‌فرانباری ساڵی ٩٦وه، بووه‌ته ناوه‌ندی ئاڵووگۆڕی كۆمه‌ڵگا. له لایه‌كه‌وه، كاریگه‌ری به‌رده‌وامی خه‌بات و هاوپشتیی هه‌فت ته‌په و فوولادی ئه‌هواز و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان بۆ ماوه‌ی نزیك به یه‌ك مانگ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و وتنه‌وه‌ی درووشمی واقعی كه زۆرێك له خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی پێكه‌وه گرێ داوه و هه‌روه‌ها خۆڕاگریی كرێكاران و نوێنه‌ران و پشتیوانانیان له بێدادگاكانی ڕژیم و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه تاقی كردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی فێڵ بازانه‌ی ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نكار له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی خسووسی سازی یان ده‌وڵه‌تی كردن، دانانی ڕێكخراوی ده‌ست ساز و شوڕای ئیسلامی له جیات سه‌ندیكا و شۆڕای سه‌ربه‌خۆی كرێكاران و هه‌روه‌ها دواهاتی كرده‌وه‌ی نوێنه‌رانی دیاریكراو و گه‌نده‌ڵی شۆڕای ئیسلامی، هه‌موو ئه‌مانه سه‌ره‌نجی بیرۆڕای گشتی كۆمه‌ڵگای به‌ره‌و هه‌فت ته‌په ڕاكێشاوه.
كێ ده‌توانێ له‌بیری كات كه به یارمه‌تیی خه‌باتی دره‌وشاوی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، درووشمی “كار، نان، ئازادی، ئیداره‌ی شۆرایی” بووه‌ته گوتارێكی گشتی له كۆمه‌ڵگادا و شه‌پۆلی پشتیوانی كرێكاران، موعه‌لیمان، خانه‌نشینان و خوێندكارانی به‌ره‌و هه‌فت ته‌په ڕاكێشاوه. له ڕاستیدا هه‌فت ته‌په و فوولاد لێك گرێ دراون و له‌وه‌ش گرینگتر، شه‌قامه‌كان بوون به مه‌كۆی خه‌باتی كرێكاران. ئه‌م جاره‌یان له شووش و ئه‌هواز، ئه‌وه كارخانه بوو كه هاتبووه سه‌ر شه‌قام نه‌ك شه‌قام هاتبێته كارخانه و به‌ڕاستی ئه‌م دوو ڕسته‌یه‌ش یه‌كجار له یه‌ك جیاوازن. ئه‌گه‌ر ڕسته‌ی یه‌كه‌م مۆری چینی كرێكار دهكۆتێته سه‌ر شه‌قامه‌كان، ڕسته‌ی دووهه‌م مۆری شه‌قام له كارخانه ده‌دات و ئاشكرایه كه شه‌قام مه‌یدانی حزووری هه‌موو هێزێكی چینایه‌تییه و مه‌یدانی به‌روڕوو بوونه‌وه و كێشمه‌كێشی ئه‌م هێزانه‌یه له‌سه‌ر به‌ده‌سته‌وه گرتنی هێژمۆنی.
كاتێك كه كرێكارانی هه‌فت ته‌په هاواریان ده‌كرد “نه هه‌ڕه‌شه، نه زیندان، ئیتر كاریگه‌ر نییه”، شه‌ڕێكی ئاشكرایان به بۆڕژوازی و ده‌وڵه‌ت و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕاگه‌یاند. له‌خۆڕا نه‌بوو كه ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نكار به هاوكاری یه‌كتر هه‌موو ئامرازه‌كانی فریو و سه‌ركوتیان بۆ به شكست كێشانی مانگرتنی كرێكاران كه تازه ده‌ستی پێكردبوو، به‌كار هێنا.
ئه‌گه‌رچی مانگرتنی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركردنی هاوكارانیان ده‌ستی پێكرد به‌ڵام ئاشكرایه كه ئێستا ئه‌م داخوازیه به سه‌رجه‌م موتالباتی خه‌باتی شكۆداری ساڵی ڕابردووه گرێی خواردووه. كرێكاران بۆ جارێكی دیكه دژبه خسووسی سازی و ئازادی ئیسماعیل به‌خشی و پێكهێنانی ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆ هاتوونه‌ته مه‌یدان.
نابێ له‌بیرمان چێ كه ئه‌م جاره‌شیان ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نكار و ئۆرگانی سه‌ركوتی بورژوازی هه‌وڵ ده‌ده‌ن شكست به مانگرتن و خه‌باتی كرێكاران بێنن. ئه‌گه‌ر نه‌توانن به سه‌ركوت كۆتایی پێ بێنن، فێڵێكی دیكه ده‌خه‌نه كار و هه‌ر له ئێستاوه هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌لاڕێدابردنی خه‌باتی كرێكاران ده‌ستی پێكردووه. له ئێستادا “ڕه‌ئیسی” قازیی جه‌نایه‌تكاری ڕژیم، هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه به درووست به ئایه‌توڵڵای ئێعدام ناسراوه و ژێستی خه‌بات له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵیی به‌خۆیه‌وه گرتووه، گۆیا قه‌راره په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵی و ساخته و سه‌ره‌ڕۆیی “ئه‌سه‌د به‌یگی” په‌یگیری كات. ته‌بلیغ بۆ ڕه‌ئیسی له ناو كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌دا ئه‌و په‌ڕی بێشه‌رمییه. ڕه‌ئیسی جه‌نایه‌تكار مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و كه‌سه نییه كه نوێنه‌ر و پشتیوانی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌ی دایه به‌ر قه‌مچی و شهللاق؟ مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو كه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر خوێنی له‌سه‌ر و ڕووی كرێكارانی هێپكۆ هێنایه خوارێ؟ مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و جهنایهكاره نییه كه له بێدادگاكانی دا هه‌زاران كه‌س ئێعدام و تیرباران كراون؟ بیری مێژووی كۆمه‌ڵگا و بیری كرێكارانی هه‌فت ته‌په ئه‌و تاوانانه قه‌ت له یاد ناكات. ڕه‌ئیسی قاره‌مانی ڕێگری له گه‌نده‌ڵی نییه، ئه‌و خۆی له سه‌رووی یه‌كێك له‌و ده‌زگایانه‌یه كه گه‌نده‌ڵی هه‌موو جه‌سته‌ی داگرتووه. مه‌گه‌ر ساڵی ڕابردوو نه‌بوو كه په‌رده له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ماڵیی ده‌زگای قه‌زایی و سه‌رۆكه‌كه‌ی لابرا و مه‌گه‌ر جگه له‌وه‌یه كه ڕه‌ئیسی ته‌نیا له چه‌ند مانگی سه‌رۆكایه‌تی خۆیدا، ده‌یان كه‌س له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌وانان و چالاكانی مه‌ده‌نیی به زیندانی درێژماوه مه‌حكووم كردووه؟
شایه‌د جیرهخۆران و به‌كرێ گیراوانی ده‌زگای وه‌لایه‌ت به ناوی شۆرای ئیسلامی بتوانن بۆ چه‌ند ڕۆژێك به زه‌بری سه‌ركوت و ئه‌منیه‌تی كردنه‌وه‌ی هه‌فت ته‌په و شووش وێنه‌ی ڕه‌ئیسی و خامنه‌یی به‌رز كه‌نه‌وه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ناتوانن ئیراده و عه‌زمی كرێكارانی هه‌فت ته‌په بۆ درێژه‌دان به خه‌باتیان تێك بشكێنن. له خۆڕا نه‌بوو كه سه‌ندیكای هه‌فت ته‌په له ٥مین ڕۆژی مانگرتنه‌كه‌دا له ڕاگه‌یه‌ندراوێك ڕووبه كرێكاران نووسیی: “ئێوه دیسان بۆ جارێكی دیكه هێز و بوێری و هاودڵی خۆتان نیشان دا و بزه‌ی سه‌ركه‌وتنتان هێنایه سه‌ر لێوی ئیسماعیل و بنه‌ماڵه‌كه‌ی و زیاتر له هه‌موان بزه‌تان خسته سه‌ر لێوی “نه‌هال”، كچی هاوكاره بهندكراوهكهتان. ئه‌و له نان و كار و ئازادی دووا و ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه بوو كه توانای وه‌رگرتنی خزمه‌تگوزاریی ده‌رمانی، ئامووزشی، خوێندن و ڕاده‌ربڕینیان نییه. ئه‌و ده‌نگی ئازادی بوو كاتێك كه وتی پێكهێنانی ڕێكخراو مافی ئێمه‌یه. ئه‌و ڕایگه‌یاند كه كار له ئێمه نه‌ستێننه‌وه و وتی كه ژیانێكی شیاوی ئینسان مافی ئێمه‌یه و ده‌بێ بتوانین له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆمان بڕیار بده‌ین.”
له ئێستادا بۆ جارێكی دیكه چاره‌نووسی كرێكارانی هه‌فت ته‌په به خۆڕاگری و ئیراده و وشیاریی ئه‌وانه‌وه گرێی خواردووه. له باروودۆخێكدا كه مه‌ترسیی سه‌ركوت و به‌لاڕێدا بردنی خه‌باتی كرێكارانی هه‌فت ته‌په له ئارادایه، ئه‌مجاره‌شیان وه‌ك چۆن كرێكارانی هێپكۆ، ئازهراب و واگۆن سازی پارس یه‌كگرتووانه دیفاعیان له كرێكارانی هێپكۆ كرد، پێویسته هه‌ر به‌مجۆره پشتیوانی هاوچینه‌كانیان له هه‌فت ته‌په بن و یه‌كگرتووانه یارمه‌تیان بده‌ن. بۆ ساتێكیش نابێ له‌بیرمان بچێته‌وه كه سه‌ركه‌وتنی كرێكارانی هه‌فت تپه، سه‌ركه‌وتنی هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریه له ئێران.