کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی “محەممەدڕەسووڵ ئەلیاسی”  خەڵکی پیرانشار، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.

“محەممەدڕەسووڵ ئەلیاسی” پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی پیرانشارەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕیژم” بە ١٨ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ١١ی مانگی ڕەشەمەی ساڵی 98ی هه‌تاوی، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش دوو هه‌فته‌، بە دانانی بارمتە لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی پیرانشار ئازاد کرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتن له‌ خواردنی “وریشه مورادی” و “په‌خشان عه‌زیزی” له‌ زیندانی ئێڤین

-

سووتانی ده‌یان هێكتار له‌ مه‌زرای گه‌نمی جووتیاران له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی مۆكرانی چابه‌هار

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی خاش دژبه‌ نه‌بوونی سووته‌مه‌نی

-

به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی لافاو له‌ مه‌شهه‌د

-

گیانله‌ده‌ستدانی كارتونخه‌وێك له نه‌خۆشخانه‌ی چابه‌هار

-