کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی كورد له‌ شاری ئیستانبوول

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی مانگی جۆزه‌ردان، ئه‌ندامانی پارتی دیمۆكراتیكی‌ گه‌لان(هه‌.ده‌.په‌)، حیزبی دیمۆكراتیكی خه‌ڵك، حیزبی ناوچه‌ دیمۆكراتیكه‌كان، بزووتنه‌وه‌ی ئازادی ژنان، حیزبی هه‌ژارانی سۆسیالیست، ئه‌نجۆمه‌نی پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ، دایكانی ئاشتی و هه‌زاران هاووڵاتی دیكه‌، ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له‌ شاری ئیستانبوول، دژ به‌ شه‌ڕ و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ عێراق و سووریه‌ به‌ڕێوه‌برد.

به‌ پێی  ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانینا بۆ شه‌ڕ،هه‌ر ئێستا ئاشتی و ئازادی،بژی به‌رخۆدانی زاپ و ئاواشین، خوازیاری كۆتاییهێنان به‌و شه‌ڕ و داگیركارییه‌ بوون. زاینارییه‌كان باس له‌ هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ سه‌ر خۆپێشانده‌ران و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ده‌یان كه‌س ده‌كه‌ن. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا هێزه‌كانی پۆلیسی شاریدیابه‌كر١٠ هاووڵاتییان به‌ تۆمه‌تیهاوكاری له‌گه‌ڵپ.ك.كده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ئیدامه‌ی مانگرتنی خوێندكاران له‌ ئه‌مریكا و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری ده‌ستبه‌سه‌ركراوان

-

گیانله‌ده‌ستدانی په‌نابه‌رێكی ئێرانی له‌ توركیا

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ چالاكی خوێندكاری و مه‌ده‌نی له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی پێستی له‌ نێو به‌ندكراوانی زیندانی كه‌ره‌ج

-

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كاغه‌زسازی پارس له‌ شووش

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ڕوودبار

-