به‌رپرسانی كانادا ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌م ١ی جۆزه‌ردان ڕایانگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانییانی زریانه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته كه له ڕۆژی شه‌ممه له دوو ئوستاندا ڕوویداوه لانی كه‌م ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م زریانه له دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه زیاتر له دوو كاتژمێر درێژه‌ی هه‌بووه و له دوو ئوستانی ئه‌و وڵاته كۆمه‌ڵێك زیانی ماددی و گیانی به‌دواوه بووه. له‌م پێوه‌نده‌دا شێركه‌ته‌كانی به‌رقی ئه‌و وڵاته ڕایانگه‌یاندووه ئه‌و زریانه ١٣٢ كیلومه‌تر له سه‌عاتێكدا خێرایی هه‌بووه و بووه‌ته هۆی كه‌وتنی زۆربه‌ی كۆڵه‌كه‌كانی گواستنه‌وه‌ی به‌رقی ئه‌و دوو ئوستانه. جێگای ئاماژه‌یه زۆربه‌ی قوربانییانی ئه‌و ڕووداوه به‌هۆی كه‌وتنی دار به‌سه‌ریاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه.