کاتژمێر ١١ و ٣٠ خولەکی شەوی سێشەممە، دوو کەس لەسەر مۆتۆڕسیکلێتێکەوە لە شەقامی بەختیاریی شاری سلێمانی تەقەیان لە پەنابەرێکی سیاسی خەڵکی باکووری کوردستان بە ناوی “محەمەد زەکی چەلەبی” کرد و هاوکات لە شاری دهۆکیش هاوڵاتییەکى دیکەی باکوورى کوردستان، بە ناوی ” حسێن تورەلی” کە وەک پەنابەرى سیاسیی هاتووەتە باشوورى کوردستان، هێرشى چەکداریى کراوەتە سەر.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، تەقەکەران چوار فیشەکیان ئاڕاستەی “زەکی چەلەبی” کردووە و فیشکێک بەر سنگی و فیشەکێکیش بەر سکی کەوتووە كه پاش گه‌یاندنی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی شاری سلێمانی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه و هەوڵی تیرۆر کردنی “حسێن تورەلی”ش سێ ڕۆژ لەمەوبەر ئەنجام دراوە و لە ئێستادا لە نه‌خۆشخانه‌ی شارى دهۆک لەژێر چاودێریى وردى پزیشکیدایه. جێگای ئاماژه‌یه لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو ئەمە سێهەمین حاڵەتی هەوڵی تیرۆر کردنی پەنابەرانی سیاسی باكووری كوردستانه كه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕووئه‌دات.
