هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “مه‌سعوود عه‌زیزی” پاش یه‌ك هه‌فته له ده‌ستبه‌سه‌ر كران له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیدراه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نێگه‌رانی ته‌ندرووستی ناوبراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌سعوود عه‌زیزی” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی گوڵان، به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده‌یان كردووه به‌ڵام هیچ وڵامێكیان له سه‌ر باروودۆخی “مه‌سعوود” ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
