ڕۆژی سێشهممه ٢٧ی مانگی گوڵان، شۆفێرى بارهەڵگرەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر بەهۆى زیادکردنى باج لەسەریان كۆبوونهوه و ڕێگاى سەرەکیى (هەولێر- موسڵ)یان داخست.
به پێی ڕاپۆرتهكان، شۆفێرى بارهەڵگرەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر دژى زیادکردنى کرێی بار لە شارۆچکەى “خەبات” لە سنورى پارێزگاى هەولێر كۆبوونهوه و ڕێگاى سەرەکیى (هەولێر-موسڵ)یان بەڕووى تهواوی ئۆتۆمبێلهكان داخستووە. شۆفێرانی ناڕازی دەڵێن: لەسەرەتادا هیچ بڕە پارەیەکیان بۆ کێشکردنی بارەکانیان لێوەرنەگیراوە، بەڵام دواتر بڕى هەزار دینار و پاشان سێ هەزار دینار و لە رۆژى ١ ى ئەم مانگەشەوە جارێکى دیکە لەسەریان زیادکراوە و لەئێستادا بۆ کیشکردنى هەر بارێک بڕى پێنج هەزار دینار دهدهن.
