کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی ئیمیدرۆ

كرێكارانی شێركه‌تی ئیمیدرۆ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی گوڵان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مبوونی و چۆنیه‌تی زیادكردنی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بڕیار وایه‌ شێركه‌تی ئیمیدرۆ به‌پێی حوكمی ده‌وڵه‌تیی ئاستی حه‌قده‌ستی  كرێكارانی‌ بۆ‌ ١٠ له‌سه‌د زیاد بكات و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوو نرخی مادده‌ خۆراكییه‌كان و هه‌ڵاوسان چه‌ند هێنده‌ به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و زیادكردنی به‌ته‌نیا ١٠ له‌سه‌دی حه‌قده‌سته‌كان له‌م دۆخه‌دا ده‌بێته‌ هۆی هه‌ژارتر بوونیان و ژیان خۆیان وبنه‌ماڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی جیددی ڕووبه‌ڕوو ده‌كاته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌ زیندانه‌كانی كوردستان و ئێران

-

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو به‌ندكراوی سیاسی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ

-

ئاگردانی زه‌نجیره‌یی مه‌زرای گه‌نمی جووتیاران له‌ سه‌رپولی زه‌هاو

-

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی قشم له‌ ئاست نه‌دانی مه‌سكه‌نی میللی

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ چابه‌هار

-

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی پێنج كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار

-