کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان لەدەستدانیی حەوت هاووڵاتیی لە شاری دێرەزوور

بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی کە لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریەی گرتووەتەوە، حەوت ئاوارە لە کەمپی “ئەبو خەشاب” لە دێرەزوور گیانیان لەدەستدا، کە دوانیان منداڵن.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەو حەوت کەسەی کە گیانیان لەدەستداوە دوانیان منداڵن و یەکێکیان ژنە و جگە لەوەش چەندین چادر لەو کەمپەدا با بردوویەتی. جێگای ئاماژەیە لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەوه‌ شەپۆلێکی خۆڵبارین، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریە و عێراق و ئێرانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە مەودای بینین بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە. لەم پێوەندەدا وەزارەتی تەندروستیی عێراقیش ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند، دوو هەزار کەس بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەکەوە سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

-

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی تاكسی و ئۆتوبووس له‌ مێهران

-

خه‌باتی كچان و ژنانی سنه‌ دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ڕاگه‌یاندنی ژماره‌ ١٦ی كۆمیته‌ی به‌رگری له‌ عوسمان ئیسماعیلی

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ پیرانشار و مهاباد

-

ڕفاندنی دوو ڕۆژنامه‌وان له‌ باكووری كوردستان

-