شەعبان محەممەدی ئەندامی بەڕێوبەری ئەنجومەنی سنفی موعەلیمانی شاری مەریوان، پاش دەستبەسەرکران لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازراوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی ئەم چالاکە سنفیە بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی ناوبراو سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوانیان کردووە و پێیان ڕاگەیێندراوە کە “شەعبان محەممەدی” بۆ ئیدارەی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گوازراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی گوڵان، “مه‌سعوود نیكخواه” ئه‌ندامی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی مه‌ریوان دیسانه‌وه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و دوو چالاكه سنفییه له‌به‌رده‌ستدا نییه.